٥ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٤٠
هۆشداریی سەبارەت بە کارەساتی کۆرۆنا لە سووریا

بەشار ئەسەد بۆ تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی لە سەر ژیانی هاووڵاتیان لە گەڵ ئەندامانی کومیتەی ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە هەواڵدەری فەرمی سووریا(سانا)، لە ئەو دیدارەدا بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا وتی: ئێمە خێرا کۆمەڵێک هەوڵی پیشگیرانە لەوانە قەدەغەی هاتوچۆمان لە سەرتاسەری وڵات بەڕێوە برد، بەڵام ئەو هەوڵانە کاریگەری نەرێنیان لە سەر دۆخی ئابووری وڵات هەبوو، ئابووریەک کە لە ٩ ساڵ لەمەوپێشەوە بۆ هۆی شەڕ و گەمارۆکانەوە خۆی لاواز بووبووەوە.

ناوبراو لە ئەو کۆبوونەوەی وتیشی: بە مەبەستی کەم کردنەوەی گوشارەکان لە سەر خەڵک کە ئەم ماوەیە لە سەر خەڵکەوە هەبوو، ئەبێ ژیان بگەڕێتەوە بۆ سەر دۆخی ئاسایی خۆی بەڵام بە پێی یاسا وڕێساکانی دەوڵەت و هاوکاری خەڵک .

لە کۆتاییدا سەرۆک کۆمار سووریا هۆشداریی دا کە ئەگەر ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەو وڵاتە بەرز ببێتەوە، کارەساتێکی گەورە لە سووریا ڕوو دەدات کە لە چاو ئیمکانات و جیهازاتی پزیشکی ئەو وڵاتە زۆر سەرتر دەبێت.

342/