بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە هەواڵدەری براسا، قەسی ئەنباری یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە هێرشەکان دژی ئەو هێزانە لە پارێزگای سەلاحەدین هەوڵێکە بۆ زیندوو کردنەوەی داعش لە چوارچێوەی پلانی ئەمریکا و پاڵپشتی ئەو وڵاتە لە داعش دێتە ئەژمار.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو هەوڵانە هەرگیز ئاکامێکیان نابێت. ئەنباری رایگەیاند: ئەمریکا بۆ بووژانەوەی داعش لە عێراق بەتایبەتی پارێزگاکانی سەلاحەدین و ئەنبار لە ڕێگای دەروازەی بیابانی ئەنبار و زنجیرە چیاکانی حەمرین تێدەکۆشێت.
ناوبراو وتیشی: ئەمریکییەکان لە چەکدارانی داعش بۆ ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییە لە سەلاحەدین پاڵپشتییان کردووە.
ئەنباری ڕاشیگەیاند: ئەو پیلانە هەرگیز سەرناکەوێت و لە هەمان کاتیشدا هێزە عێراقییەکان ئەبێ سەبارەت بە جووڵەکانی داعش وشیار بن.