بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە هاوار نیوز، بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، وێرای پێداگری لە کەرەنتینەی دووهەم لە پێناو پێشگری لە پەرەسەندنی کۆرۆنا لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی، ڕایگەیاند کە کەرەنتینەی دووهەم لە ٢٣ی مارچەوە تا ١ی مەی ٢٠٢٠ درێژی دەبێت.
بە پێی ئەو بڕیارە، سنوورە ژێر کۆنتڕۆڵەکانی ئەو بەڕێوەبەرییە داخراوە دەمێنێتەوە و بۆ ئەوەی گرفتێک لە ڕەوتی خزمەتکارییەکاندا نەیەتە ئاراوە، هەنگاوە خزمەتکارییەکان لە شوێنەکان درێژەی دەبێت و هەروەها بە کار هێنانی دەمامک و دەستکێش لە کەرتەکانی خزمەتکاری و کرێکاری زەرووری دەبێت.
342/