٢٢ نیسان ٢٠٢٠ - ١٠:٠٤
پێستی ٢ پزیشکی تووشبووی کۆرۆنا ڕەش داگەڕا

ڕەنگی پێستی دوو پزیشکی چینی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتبوون، پاش چابوونەوە، ڕەش داگەڕا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوو پزیشکی چینی کە بە هۆی گیرۆدەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆش کەوتبوون، پاش چابوونەوە ڕەنگی پێستیان ڕەش داگەڕا.

دوکتۆر یی فان و دوکتۆر هۆ ڤیفینگ کە هەر دووکیان تەمەنیان ٤٢ ساڵە، لە کاتی پێڕاگەیشتن بە نەخۆشانی کۆرۆنایی لە نەخۆشخانەی ڤوهان سێنتراڵ لە مانگی ژانڤیەدا، تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتن و دوای تێپەڕاندنی ماوەی ئەو نەخۆشییە لە ڕووداوێکی سەیر و سەمەرەدا پێستیان ڕەش داگەڕا.

پزیشکان لایان وایە هۆی ئەو گۆڕانە نائاساییەی پێست دەگەڕێتەوە بۆ ناهاوسەنگی هۆرمۆنی و زیان گەیشتن بە جەرگیان لە ماوەی نەخۆشیدا.

.............
340