٢١ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٩:٥٦
محەمەد جەواد زەریف گەیشتە دیمەشق

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا گەیشتە دیمەشق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەمێک پێش ئێستا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتی وەفدێک گەیشتە سووریا.

بڕیارە لەم سەفەرەیدا زەریف لە گەڵ وەلید موعەلیم هاوتای سووریایی خۆی و هەروەها بەسار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دیدار بکات.

لە فڕۆکەخانەی دیمەشق فەیسەڵ میقدادجێگری وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف کردووە.

.............
340