١٣ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٧:٠٠
دەستگیریی ٥ کەس هاوپەیوەند بە بۆمب دانان لە ئامەد

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پەیوەندی لە گەڵ بومبدانانی ئەم دواییەی ناوچەی کۆلەپی پارێزگای ئامەد ٥ کەسیان دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پەیوەندی لە گەڵ تەقینەوەی بۆمبێک لە سەر رێگەی کرێکارانی ناوچەی کۆلەپی پارێزگای ئامەد کە بووە هۆی کوژرانی ٥ کرێکارا، ٥ کەسیان دەستگیر کرد و پێوشوێنی یەک کەسیشیان هەڵگرتووە.

شایانی باسە، پێشتر پارێزگاری ئامەد، پەکەکەی بە هۆکاری ئەو بۆمبدانەرییە تۆمەتبار کردبوو، بەڵام تا ئێستا پەکەکە سەبارەت بەو هەڵمەتە هیچ هەڵوێستێکی دەرنەبڕیوە.

............
340