٣١ ئازار ٢٠٢٠ - ١٣:٠٠
زەریف: ئەمریکا خەریکە بە کارەساتێکی مرۆڤی تۆڵە دەکاتەوە

وەزیری دەرەوە وێرای ڕەخنە لە سیاسەتی ئەمریکا لە هەمبەر پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتی: ئەمریکا خەریکی تۆڵەکردنەوە لە رێگەی کارەساتی مرۆڤیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەری بە زمانی عەرەبی وێرای ڕەخنە لە سیاسەتی ئەمریکا لە هەمبەر پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێوەگلانی وڵاتانی جیهانی بەو نەخۆشییە، نووسی: ئەم نەخۆشییە گشتگیرە کە هەموو جیهانی تێوەگلاندووە و چارەنووسی مرۆڤایەتی خستۆتە مەترسییەوە، پێویستی بە هاوکاری و هاوڕیزی و نزا و پارانەوەیە.

نووسیشی: لە درێژەی مێژوودا شایەدی ئەو جۆرە بە کار هێنانی کارەساتێکی مرۆڤی بۆ تۆڵەکردنەوە و پەرەدان بە بێزاری و وەبەرهێنانی هەڵبژاردنەیی لێی بەوجۆرەی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا و تیمەکەی دەیکەن، نەبووین.

..............
340