٢٦ ئازار ٢٠٢٠ - ٠٧:٥٤
سەفەر کردن لە ئێران قەدەغە دەکرێت

عەلی ڕەبێعی لە فەرمانی نوێی سەرۆک کۆمار هەواڵی دا و وتی : سەرۆک کۆمار ڕایگەیاندووە کە ڕێگری بکرێت لە سەفەر کردنی هاووڵاتیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: بە داخەوە ژمارەیەکی زۆری خەڵک تێبینییە تەندروستییەکانیان لەبەرچاو نەگرتووە و پابەندی نەبوون و هەر ئەوەش ئەگەری هەیە ببێتە هۆی شەپۆلی دووهەمی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا.

وتەبێژی دەوڵەت لە فەرمانی سەرۆک کۆمار لەو بارەوە هەواڵی دا و وتی: پاش ئەم ڕاپۆرتە.

ئەمڕۆ حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند کە سەفەرە نوێیەکان ڕێیان لێ بگیرێت و قەدەغە بکرێت. بەم پێیە چوونە دەرەوە لە شارەکان قەدەغە دەکرێت و ئەوەی کە چ کەسانێک و بۆ چ کارێک دەتوانن لە شارەکان بچنە دەرەوە، لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە پەسەند دەکرێت و ڕادەگەیەندرێت.

............
340