٣ ئازار ٢٠٢٠ - ٠٧:٤٦
پاگەندەی" شاردنەوە" ی ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران درۆیە

سەرۆکی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: هیچ بەڵگەیەک لە سەر شاردنەوەی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران بوونی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - تدروس ئادانوم، بەرپرسی گشتی رێکخراوی توندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەیەک لە سەر شاردنەوەی ڕەوتی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بوونی نییە.

بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی کردووە کە بە تەنیا ناتوانین  پشت بە ڕاپۆرتە مێدیاییەکان ببەستین و پێویستە تەواوی بەڵگە و ڕاستییەکان لێک بدرێنەوە.

بە وتەی ئادانوم، رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێکخراوێکی تەکنیکییە و بە پێی لێکدانەوە تەکنیکییەکان ڕاپۆرتە لێزانانەکانی خۆی پێشکەش دەکات.

...........
340