بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ناوەندی ڕاوێژکاری ئێران لە سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە کەسانێکی بۆ ڕاگرتنی ئەو شێوە شەرە و دەستدرێژیانە ناردووە، وتی: سوپای تورکیا ئەو داواکارییەی لەبەرچاو نەگرتووە و هێشتا درێژە دەداتە بوردمانی بنکە و ناوەندەکانی ئێمە و تۆپ خانەکانی سوپای سووریا وەڵامی ئەو هێرشانەی داوەتەوە و ئێمە بە شێوەی ڕاستەوخۆ کاردانەوەمان نیشان نەداوە.
ئەو ناوەندە هەروەها وێڕای داخوازی لە سەربازانی تورکیا بۆ هەڵسوکەوتی ژیرانە، زیادی کرد: هێزەکانی تورکیا چەندین مانگە نزیکی ئێمەن و دەمانتوانی بیانپێکین بەڵام بە فەرمانی فەرماندەکانی خۆمان ئەو کارەمان نەکرد،
ئەو ناوەندە هەروەها ڕایگەیاند کە سەرەڕای دۆخی دژواری ئێستا درێژە دەداتە پاڵپشتی لە خەڵک، دەوڵەت و سوپای سووریا.
............
340