بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - غوڵامحسێن ئیسماعیلی وتەبێژی دەزگای داد لە بیستەمین کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی وتی: لە ماوەی کۆنفڕانسی پێشوو تا ئێستا حوکمی سزای زیاتر لە ٥٠ گەندەڵکاری ئابووری یەکلا بۆتەوە کە لیستەکەیان ئەوڕۆ بڵاو دەبێتەوە.
ئیسماعیلی سەبارەت بە دۆسیەی دەستگیرکراوانی ڕووداوەکانی مانگی خەزەڵوەر، ڕوونی کردەوە: دەستگیرکراوان بە چەند دەستە دابەش کراوان. ژمارێکی زۆریان حوکم دراون و تاقمێکی لە ئاژاوەگێران ناسراون و هەروەها کەسانێک کە دەستیان بووە لە تێکدانی دارایگەلی خەڵکی ناسراون بە پێی دۆسیەکانیان، سزایان بۆ دەردەکرێت.
وتەبێژی دەزگای داد سەبارەت بە دۆسیەی ڕووحوڵڵا زەم، ڕایگەیاند: تەنیا بۆ خودی زەم سزانامە دەرکراوە و دۆسیەی تۆمەتبارانی دیکەی ئەو دۆسیە هێشتا لە ڕەوتی توێژینەوەن. هەندێک لە تۆمەتبارانی ئەو دۆسیە دەستگیر کراون و جەخت لە یەکلاکرانەوەی دۆخی دەستگیرکراوان کراوە و بڕیارە سزانامەی دووهەم دەربکرێت.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە پێداگریی سەرۆکی دەزگای داد بۆ پاڵپشتی نەکردنی لە هیچ کەس و لیست و ڕەوتێکی هەڵبژاردنی، وتیشی: ئێمە راستەوخۆ ناچینە ناو ڕەوتی هەڵبژاردن. بەڵام بەوەشەوە بنکەگەلی پێشگری لە سەرپێچکاریمان پێک هێناوە و پەیجووری ڕاپۆرتەکان لەوبارەیەوە دەبین.
ئیسماعلی سەبارەت بە کڵاوبەرداری لە نوێنەران و دەستێوەردان لە ڕەوتی پشتڕاست کردنەوەی شیاوێتی بەربژێران، ئاشکرای کرد: چەند کەسێک کە هیچ دەروەستیان بە دەزگا چاوەدێرییەکان نییە لەوبارەیەوە دەستگیر کراون کە یەکیان کارمەندی پارێزگاری تارانە.
وتەبێژی دەزگای داد لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا سەبارەت بە دواهەنگاوەکان لە پێداچوونەوەی بە دۆسیەی شەهید کرانی سەردار سولەیمانی، جەختی کرد: لەوبارەیەوە هەم لە لایەن دادسەراوە حوکمی تاوان ڕاگەیێندراوە و لقێکی تایبەتی لە دادسەرای گشتی و شۆڕشی تاران بۆ ئەو مەبەستە دیاری کراوە و ڕاپۆرتگەلێکیش ئاراستەی وەزارەتی دەرەوە و بنکەی مافی مرۆڤ کراوە. هەڵبەت بە گوێرەی ڕاگەیاندنی بنەماڵەی سولەیمانی و شەهیدانی دیکەی هاوڕێی کە دوای چلەی ئەو خۆشەویستانە هەڵویستی یاسایی دەگرنە بەر، ئێمە چاوەروانی بڕیاری ئەوانین.
............
340