٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ٠٩:٥٧
پێداگریی بەرهەم ساڵح و عەمار حەکیم لەسەر سەروەریی عێراق و پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ

سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە کۆبونەوەیەکدا رایانگەیاند، جەخت لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پاراستنی بەرژوەندییەکانی عێراق و بەدورگرتنی لە ململانێکان دەکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە،  بەرهەم  ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کۆبونەوە و دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراقیان تاوتوێکردوە.

لە بەیاننامەی دوای کۆبوونەوەکەدا هاتووە، هەردولا جەختیانکردەوە لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ کە بتوانێت داخوازییەکانی گەلی عێراق و داواکارییە رەواکان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی بەدیبهێنێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە پاراستنی سەروەری و ئاسایش و ئەمنییەتی عێراق لەلایەن هەمو لایەنەکانەوە کرایەوە، بەجۆرێک عێراق لە هەر ململانێیەکی هەرێمی  و نێودەوڵەتی بەدوربگیرێت.

............
340