٢٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ١٠:٤١
موقتەدا سەدر: بیانییەکان هیچ جێگایەکیان لە وڵاتی من دا نییە

سەیید موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق وێڕای بڵاوکردنەوەی توییتێک ڕایگەیاند: بیانییەکان هیچ جێگایەکیان لە عێراق دا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موقتەدا سەدر پێی داگرت:بیانییەکان هیچ جێگایەکیان لە وڵاتی من دا نییە.

ناوبراو وتیشی: خەڵک ڕاپەڕیون و هاواریان لە نەعرەتەی شێر دەچێت و هەرچەندە توندتر بێتەوە سەرکەوتنیان نزیکترەو ستەم گەنەدڵکاران لەنێو دەبات.

موقتەدا سەدر وتیشی: دەستەڵات و سەروەری، ئازادی و چاکسازی لەو داخوازییە بنەماییانەی خەڵکە، ئەو خەڵکەی کە ئەوینداری نیشتیمانی یەکپارچەی خۆیانن.

ناوبراو لە کۆتایی دا جەماوەری عێراقی بۆ بەردەوام کردنی خۆپیشاندان و هەروەها بەشداری کردن لە گردبونەوەی چەند ملوێنیی ڕۆژی هەینی دژی ئامادە بوونی ئەمریکییەکان لە عێراق بانگێشتن کرد.

...........
340