بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بنکەی هەواڵی بەغدا ئەلیوم شەوی شەمە ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دیدارەکانی نیوان بەرپرسانی ئەمریکایی و ڕێبەرانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بووە و لە و ڕەوتەدا بڕێک لە پرسەکان بۆ وێنە دامەزراندنی بنکەی سەربازی ئەو وڵاتە لە هەرێم ، هەڵکەوتوو لە باکووری ئێراق لێکدراوەتەوە .
سەرچاوەکە لەو بارەوە ڕایگەیاند : بڕێک لە شانندە سەربازی و سیاسیەکانی ئەمریکای لە گەڵ هەرکام لە نەچیرڤان بارزانی سەرۆک ، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیر ، و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان دیدار و وتوێژیان کرد تا پرسی ئامادە بوونی هێزەکانی خۆیان لە ئێراق و هەرێم لێکبدەنەوە .
لە دیداری کاربەدەستانی ئەمریکایی لە گەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان پتر بوونی پێوەندی دیپلوماتیک هاوکاری لە بوارەکانی سیاسی ئابوروی و هەروەها خێراتربوونی کرانەوەی گەورەترین کونسولخانەی ئەمریکا لە جیهان لە شاری هەولێریش لێکدرایەوە .
..........
340