بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێرای سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی سوڵتان قابووس، دەسپێبوونی بەرپرسایەتیی "هەیسەم بن تاریق" پاشای نوێی عومانی پیرۆزبایی کرد و ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕاگەیاند بۆ پەرە پێدان و قووڵتر کردنی پێوەندی دۆستانە و کۆنی نێوان دوو وڵات.
"قابووس بن سەعید" پاشای عومان پاش ماوەیەک نەخۆشی و لەجێگادا کەوتن لەبەر تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە، لە تەمەنی ٧٩ ساڵی کۆچی دوایی کرد.
"هەیسەم بن تاریق ئالی سەعید" دوابەدوای کۆچی دوایی "قابووس بن سەعید" ، وەکوو سوڵتانی نوێی عومان دەس نیشان کرا.
.........
340