AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ئاژانسی مێهر
ھەینی

٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٨

٨:٠٩:٢٨ د.ن
917881

مەرجەعی باڵای شیعە لە دیداری مامۆستایانی سوننە:

یەکگرتوویی شیعە و سوننە هەڕەشە و گەمارۆکانی دوژمن پووچەڵ دەکات

مەرجەعێکی باڵای شیعەکانی ئێران بە ئاماژە بە پیلاننانەوەی دوژمنان لە نێوان شیعە و سوننە وتی: تا ئەوکاتەی شێعە و سوننە یەکگرتوو بن، هیچ هەڕەشە و گەمارۆیەک کێشە دروست ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی سوننە و کەسایەتییە بەرجەستەکانی کوردستان لەگەڵ ئایەتوڵڵا مەکارم شیرازی، یەکێک لە مەرجەعە باڵاکانی شیعەی ئێران دیداریان کرد.

ئایەتوڵڵا مەکارم لەم دیدارەدا وتی: زۆر خۆشحاڵم کە کەسایەتییە گەورەکانی کوردستان لەم کۆڕەدان. پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دۆست و برادەری زۆر باشم لە نێوان ئەهلی سوننەدا دۆزیەوە و هێشتا پەیوەندیم لەگەڵیان هەیە.

ئایەتوڵڵا مەکارم وتی: ئەم برا خوێن گەرمانە ، زۆر موخلیس و بێ گەردن. بیرەوەرییەکانی ئەو کاتەی لە مەهاباد بووم لە بیر ناکەم. من بۆ باشووری ئێرانیش دوور خرامەوە بەڵام بیرەوەری کوردستان هەر لەبیرم ناچێتەوە.

 ئەو سەبارەت بە هەفتەی وەحدەت " یەکگرتوویی" ڕایگەیاند: هەفتەی یەکگرتوویی دەستپێشخەرییەکی زۆر باش بوو کە بووەتە هۆی نزیک بوونی جەماوەری شیعە و سوننە لەگەڵ یەکتر؛ قیرسیچمەکان نایانەوێت ئەم جەژنە قبووڵ بکەن.

ڕاشیگەیاند: پێش شۆڕش پەیوەندی نێوان شیعە و سوننە زۆر کەم بوو و ناوی ئیسلام لە ناوچەکە زۆر برەوی نەبوو، بەڵام سپاس بۆ خوا ئەمڕۆ شیعە و سوننە لە وڵاتی ئێمە بە باشی پێکەوە دەژین و لەم ڕێگایەدا باشترین ڕێبازیان هەڵبژاردووە.

وتیشی: خاڵە هاوبەشەکانی ئیمە زیاتر لە هەموو شتێک دەبێ لەبەرچاو بگیردرێت و ناکۆکییەکان شیاوی باس لێکردن نین.

 جەختیشی کرد کە دەبێ ڕێز لە پیرۆزییەکانی یەکتر بگرین و بڕواکانمان لە خۆمان بپرسین نەک لە دوژمنان. ئەگەر دەتانەوێت بزانن شیعە چ دەڵێت دەبێ لە شیعە بپرسن و شیعەش دەبێ بیرو بڕوای سوننەکان لەوان بپرسێت.

 ئەم مەرجەعە زیادی کرد: بە داخەوە لە کتێبەکانی زانایانی سوننەی عێراقدا نووسراوە؛ شیعە پاش نوێژ سێ جار دەڵێت، خان الامین واتا جبرەئیلی ئەمین خەیانەتی کرد و وەحی لە بری حەزرەتی عەلی بۆ پێغەمبەر بردووە کە ئەمە درۆیەکی زۆر گەورەیە.

 ئایەتوڵڵا مەکارم شیرازی وتی: ئەوەی کە ئێوە شۆرای فەتواتان هەیە. زۆر باشە و پەیوەندی ڕاستەوخۆی ئێوە لەگەڵ مامۆستایانی شیعە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەر بە ناکۆکیەکان بگیردرێت. دوژمن دەیەوێت بە دووبەرەکی نانەوە ئاسان تر حکوومەت بکات.

.................

300