AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٩ ئازار ٢٠٢٤

٣:٠١:٠٤ د.ن
1445590

مامۆستایانی ناڕازی ئامادەکاری بۆ،خۆپیشاندانێکی فراوان دەکەن

بەهۆی دابەشنەکردنی مووچە و جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، مامۆستایانی ناڕازی ئامادەکاری دەکەن بۆ قۆناغێکی نوێی ناڕەزایەتییەکانیان و خۆپیشاندانی فراوان.

عوسمان عەبدوڵا گوڵپی ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاندووە کە بەڵێنەکان بۆ دابەشکردنی مووچە و داواکارییەکانیان جێبەجێنەکراون و تاوەکو ئێستاش دیارنییە کەی مووچەی مانگی شوبات دابەشدەکرێت.

وتیشی: مامۆستایان ئامادەکاری بۆ قۆناغێکی نوێ دەکەن کە ناڕەزایەتییەکانیان بەرنە قۆناغێکی نوێوە و وەکوو پێشتر نەمێنێت، بەجۆرێک کاریگەری زیاتر بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەوڵدەدرێت ناڕەزایەتییەکان فراوانتر بکرێن و تەنیا لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن و خۆپیشاندانی مامۆستایاندا نەمێنێتەوە، بەڵکو ناڕەزایەتیی هەموو ناوچەکان و چین و توێژەکان بگرێتەوە، تەنانەت ناڕەزایەتییەکان بەرنە شاری هەولێریش.

بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە، دوو رۆژە بەشێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە، هاوکات ئێستا 18 رۆژ بەسەر مانگی سێدا تێپەڕیوە بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی دوو دابەشنەکراوە.

342/