AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
شەممە

١٠ شوبات ٢٠٢٤

٢:٤٦:٢٣ د.ن
1436673

سەید حەسەن نەسروڵڵا: بێ گومان گەلی فەلەستین و بەرخۆدان سەردەکەوێت

وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی ڕابردوو لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا دیداری کرد.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران کە دوێنێ شەو بەڕێوە چوو، وێڕای دەسخۆشی لە ئیمام خامنەیی، سەرۆک کۆمار و گەل و حکومەتی ئێران لە پاڵپشتییەکانیان لە گەلی فەلەستین وتی: دوژمنی ئیسرائیل کەوتووەتە نێو قەیران و تەنگەلانی ستراتیکەوە و نەگەییشتووەتە هیچ یەکە لە ئامانجەکانی.

ناوبراو بەرخۆدانی لایەنێکی گرینگ لە هاوکێشەکانی ناوچەکە وەسف کرد و جەختی کرد کە بێ گمان گەلی فەلەستین و بەرخۆدان سەردەکەوێت.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیانیش لە ئەو دیدارەدا ڕاپۆرتێکی لە جوولە دیپلۆماتیکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین و بەرخۆدان پێشکەش کرد و وتیشی کە قبووڵ کردنی بەرخۆدان وەکوو لایەنی سەرەکی داهێنانە سیاسییەکان هاتووەتە ئاراوە و نیشان لە ڕۆڵ و پێگەی بەرخۆدان لە فەلەستین و ناوچەکەیە.

342/