AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٠ نیسان ٢٠٢٣

١٠:٠٥:٢٨ د.ن
1357434

ئێران فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی پێشکەوتوو بە سەرکەوتوویی تاقی دەکاتەوە

فرۆکەی بێ فرۆکەوانی مێعراج 532 کە لە جۆری درۆنە خۆکوژییەکانی هێزی زەوینی سوپای پاسدارانە تاقی کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی مێعراج بە برشتی 450 کیلۆمەتر دەتوانێ تا بەرزایی 12 هەزار پا بۆ ماوەی 3 کاتژمێر بفڕێت و بە وردی ئامانجەکەی بپێکێت.

سەردار عەلی کووهستانی بەرپرسی ڕێکخراوەی توژینەوەی هێزی زەوینی سوپا رایگەیاند کە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی خۆکوژیی مێعراج 532 بە سەرکەوتوویی تاقی کراوەتەوە.

ئەم فرۆکە بێ فرۆکەوانە زیرەکە لە سەر ئۆتۆمبێل و بە شێوەی تێکاف دەهاویژرێتە ئاسمان.

342/