AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٧:٥٦:٥١ د.ن
1318155

پەیامی پیرۆزبایی ڕەییسی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێران له‌ په‌یامێکدا بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی ئێراق پیرۆزبایی له‌ سه‌ر به‌رپرسایه‌تی و پێکهێنانی حکومه‌تی کرد.

«سەیید ئیبراهیم رەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ هەینی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە "محەمەد شیاع سودانی" کرد بەبۆنەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی گرنگی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی عێراق بە دەنگی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران وهیوای سەرکەوتنی بۆ حکومەتی تازە خواست لە گەشە پێدان و ئاوەدان کردنەوەی عێراق و جەختی کردەوە: بوونی عێراقێکی ئاوەدان، سەربەخۆ و هێزمەند بە ڕۆڵێکی ئەرێنی و بنیاتنەر دەتوانێت کاریگەر بێت لە بەدیهێنانی ئاسایشت لە ناوچەکەدا.

بە گوێرەی بنکەی زانیارییەکانی سەرۆک کۆمار، ڕەییسی لە پەیامی پیرۆزبایی خۆیدا بۆ «محەمەد شیاع سودانی» ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە پاڵپشتی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق لەسەر بنەمای دەنگی خەڵک کردووە و لە هیچ هەوڵێک خەمساردی نەنواندووە بۆ فراوانکردنی پەیوەندیی برایانە لەگەڵ عێراق و وتیشی: هیوادارە لە ماوەی سەرۆکایەتیی بەڕێزی بەسەر ئەنجومەنی وەزیران دا بە هەموو ڕەهەندەکانیەوە پەیوەندیی برایانەی نێوان هەردووک وڵات بەهێزتربکرێت و واوەتر لەپەیوەندییە فەرمییەکان،لەسەر ڕووی شارستانیەت و کلتور و جەماوەرییەوە پەرەشی پێ بدرێت.

342/