AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٨:٠٨:٥٨ د.ن
1317869

بەیانی، دوای نوێژی هەینی ڕێپێوانێکی سەرتاسەری بۆ ڕاگەیاندنی بێزاری لە دوژمن بەڕێوە دەچێت

ئەنجومەنی هەماهەنگیی ڕێکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامی بانگهێشتی خەڵکی بوێری ئێرانی کردووە کە لە ڕێپێوانێکدا دوای بەرپاکرانی نوێژی عیبادی و سیاسیی ئەم حەوتەیە لە سەرتاسەری وڵات، ڕق و بێزاریی خۆیان بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکانی بەکرێگیراوانی سەربە ئەمریکاو زایۆنی نیشان بدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئەنجومەنی هەماهەنگیی ڕێکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامی وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانی ترسناک و بێ ڕێزی کردن بە مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع) و دەربڕینی هاوسۆزی بۆ کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی ئەم کارە قێزەونە، بانگهێشتی خەڵکی بوێری ئێرانی ئیسلامیی کرد کە لە ڕێپێوانێکدا دوای بەرپاکرانی نوێژی عیبادی و سیاسیی ئەم حەوتەیە لە سەرتاسەری وڵات، ڕق و بێزاریی خۆیان بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکانی بەکرێگیراوانی سەربە ئەمریکاو زایۆنی نیشان بدەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی هاوئاهەنگیی تەبلیغاتی ئیسلامیدا هاتووە: دوژمنانی نەتەوەی ئێران لە درێژەی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەداو پرۆژەی ناھێمن کردنی  وڵات تاوانێکی دیکەیان ئەنجام داوە و دەیان زیارەتکاری مەزارگەی پیرۆزی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع)یان لە خاک و خوێندا گەوزاند.

ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ شاری شیراز ناوەندی پارێزگای فارس لەباشووری ئێران که‌سانێکی چه‌کدار هێرشیان کرده‌ سه‌ر مه‌زارگه‌ی شاچراغ و له‌ ئاکامدا ١٥ که‌س شەھید کران و نزیکەی ٣٠ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

342/