AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٥:٣٥:٣٧ د.ن
1312746

بشێوی و ئاژاوە لە وڵات لە لایەن گرووپە تیرۆریستی و جیایی خوازەکانەوە پلانڕێژی کرابوو

وەزیری ناوخۆی وڵات کە سەردانی سنەی کردبوو، وتی: خەڵک نیگەران نەبن، هێزە ئەمنییەکان بە توندی رووبەڕووی ئاژاوەگێران دەبنەوە.

ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران کە ئەمرۆ سێشەمە 19ی ڕەزبەر سەردانی کوردستانی کردووە بە هەواڵنێرانی وت: خەڵک نیگەران نەبن هێزە ئەمنییەکان هەر بەو شێوە کە تا ئێستا توند رووبەڕووی ئاژاوەچییەکان بوونەتەوە، دووبارەیش بەرەنگاریان دەبنەوە.

وتیشی: هێزە ئەمنییەکان ئاژاوەچییەکان و دژە شۆڕش لە سەر جێگای خۆیان دادەننەوە.

زیادیشی کرد: هێزە ئەمنی و سەربازییەکان هەوڵی دزێوانەی دژە شۆڕش کە بووەتە هۆی ئازاردانی خەڵک پووچەڵ دەکەنەوە.

راشیگەیاند کە ئەم بشێوییە لە لایەن گرووپە تیرۆریستی و جیایی خوازەکانی کۆمەڵە، دیمۆکرات و‌پژاک کە پێشینەی خراپیان هەیە پشتیوانی ، داڕێژان و پێوشوێنگیری کراوە. ئەم گرووپانە مزۆری سەدام و وڵاتانی ڕۆژاوایی و هاوکاری لە گەڵ رژێمی زایۆنی لە کارنامەیان دایە.

342/