AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٥ ئەیلوول ٢٠٢٢

٤:٢٢:٣٨ د.ن
1303705

پارێزگاری هەڵەبجە: هەمیشە سوپاسگوزاری گەلی ئێرانین

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند خەڵکی هەڵەبجە هەرگیز قوربانیدانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەلی ئێران لەبیر ناکەن و هەمیشە سوپاسگوزاری میللەتی ئێرانین.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە دیدارێکدا لەگەڵ ئیسماعیل زارعی کووشا، پارێزگاری سنە، ستایشی خزمەتەکانی میللەتی ئێران و کۆماری ئیسلامیی بۆ خەڵکی هەڵەبجە کرد.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە کاتی تاوانی سەدام دا ئەگەر یارمەتی گەلی ئێران نەبوایە، ئەم کارەساتە دەیتوانی قوربانیی زیاتری لەناو خەڵکی هەڵەبجەدا لێبکەوێتەوە.

ئازاد تەوفێق جەختی کردەوە: "ئەوان هەرگیز ئەم فیداکارییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەلی ئێران لەبیر ناکەن".

ناوبراو ئامادەیی پارێزگای هەڵەبجەی ڕاگەیاند بۆ کردنەوەی بازاڕی سنووریی "ملە خورد" و دەشڵێت: بواری بەرفراوان هەیە بۆ کاری فەرهەنگی و ئابووری و بازرگانی، بە تایبەتی لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و شاری سەوڵاوا لە پارێزگای کوردستان.

لای خۆیەوە پارێزگاری کوردستان، لەم کۆبوونەوەیەدا کە بە مەبەستی پشکنینی ژێرخانەکان و ئامادە کردنی پێداویستییەکان بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری باشماخەوە بەڕێوەچوو، ئاماژەی بە کیمیابارانی سەدام و ڕژێمی بەعس کرد بۆ سەر خەڵکی چەوساوەی هەڵەبجە و ڕایگەیاند: تاڵیی ئەم کارەساتە دڕندانەیە هەرگیز لە بیری خەڵکی ئێران ناسڕێتەوە و گەل و میدیاکانمان هەموو ساڵێک لە ساڵیادی ئەم تاوانە گەورەیەدا ئەو زوڵم و زۆردارییە بەسەر خەڵکی هەڵەبجەدا هات دێننەوە بیر.

ئیسماعیل زارعی کووشا جەختی لە هاوبەشییە کولتوورییە قووڵەکانی نێوان خەڵکی کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە باسیشی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و رۆشنبیرییەکان کرد.

342/