بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «ملکۆ بازیانی» سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان له‌لێدوانێکى تایبه‌تدا ڕایگه‌یاندووە: ئێمه وه‌کو حزب مۆڵه‌تى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم و کۆمسیۆنى هه‌رێممان هه‌یه‌و له‌ڕێگه‌ى پارێزه‌ره‌که‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق و کۆمسیۆنه‌که‌شیان له‌گفتوگۆداین و سه‌رقاڵى خۆ تۆمارکردنین.
«بازیانی» وتووشیەتی: به‌وپێیه‌ى هیچ گرفتێکى یاسایی و ڕێگرییه‌کمان نییه، بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌مانى کوردستان به‌شداریی ده‌که‌ین و به‌گشتیش له‌سه‌رئاستى هه‌رێم 100 کاندیدمان هه‌یه.
سەرۆکی پارتی تازە دامەزراوی سەوزی کوردستان جەختی لەوەش کردوەتەوە کە، ئه‌و 100 کاندیده دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر پارێزگاکانى (هه‌ولێر، دهۆک، سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه)و قه‌زاو ناحیه‌کاندا، سه‌رجه‌م کاندیده‌کانیشمان شاره‌زاو لێهاتوون و بە تایبەت له‌بوارى ژینگه‌دا پسپۆڕیان .
بە قسەی ناوبراو ، سه‌رجه‌م کاندیده‌کانیان پسپۆڕى بواره جیاوازه‌کانى ژینگه‌ن و خه‌ڵکانى خه‌مخۆرى ئه‌و بواره‌ن.
«ملکۆ بازیانی» ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، پێشبینى ئه‌وه ده‌که‌ین ده‌چینه په‌رله‌مانى کوردستان و کورسى به‌ده‌ست ده‌هێنین و پرسى ژینگه ده‌که‌ینه پرسێکى گرنگ له‌په‌رله‌مان و حوکمڕانیى هه‌رێمى کوردستان.
پارتی سەوز وەک پارتێکی تایبەت بەبواری ژینگەو ڕوبەڕوبونەوەی ئاریشه‌کانى ژینگه کارده‌کات و یەکەمجاریشه بەشداری له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌کات.
342/