AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
پێنجشەممە

٤ تشرینی دووەم ٢٠٢١

٥:١٥:٤٤ ب.ن
1195218

ھەنگاوی ھێزی دەریایی سپای پاسداران لەمەڕ بەرپەرچ دانەوەی جەردەیی دەریایی پاپۆڕە جەنگییەکەی ئەمریکا

لەگەڵ ھەنگاوی دەستبەجێ و ھێزمەندانەی ڕۆڵە بەجەربەزەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ئۆپراسیۆنی پاپۆڕە جەنگییەکەی ئەمریکا بۆ بەتاڵان بردنی نەوت پوچەڵ کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ڕۆڵە چاونەترسەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بە ھەنگاوی دەستبەجێ و ھێزمەندانەیان لە ئاوەکانی دەریای عومان ئۆپراسیۆنی پاپۆڕە جەنگییەکەی ئەمریکایان بۆ بەتاڵان بردنی نەوت لە نەوتبەرێک  پوچەڵ کردەوە.

پاپۆڕە جەنگییەکەی ئەمریکا لەو ھەنگاوەی دا دەستی گرت بە سەر نەوتبەرێک دا کە ھەڵگری نەوتی ناردەی ئێران بوو لە ئاوەکانی دەریای عومانداو بە گواستنەوەی بارە نەوتەکەی بۆ نێو نەوتبەرێکی دیکە بەرەو ئامانجێکی نادیار وەڕێ کەوت.

ھاوکات ڕۆڵە بەجەربەزەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسداران بە ئەنجام دانی ھەڵمەتێکی دابەزینە سەر گرودمانی پاپۆڕەکە لە ڕێگای ئاسمانەوە دەستیان گرت بە سەر نەوتبەرەکەداو بەرەو ئاوەکانی سەرزەوینی ئێران گەڕاندیانەوە.

لە درێژەدا ھێزەکانی ئەمریکی بە کەڵک وەرگرتن لە چەندین کۆپتەرو پاپۆڕی جەنگی بە دوای نەوتبەرەکەدا کەوتن، کەچی لەگەڵ خۆتێگەیاندنی لێبڕاوانەو ھێزمەندانەی ھێزەکانی گیان لە مستی سپای پاسداران ھیچیان پێ نەکرا.

342/