AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢١ ئاب ٢٠٢١

٣:٠٩:٥٦ د.ن
1171788

بە جێ ھێنانی نوێژی نیوەڕۆی عاشورا لە سەرتاسەری ئێران

تازیەدارانی حسەینی لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی، نوێژی نیوەڕۆی عاشورایان بە یادی سەروەروسالاری شەھیدان، حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) بەجێ ھێنا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ تازیەدارانی حسەینی ئەمڕۆ پێنج شەممە وێڕای ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و بە بەشداری لە کۆڕە جۆربەجۆرەکان لە سەرتاسەری ئێران، لە ساتەکانی بەیانیی ڕۆژی عاشورا دەستیان کرد بە شینگێڕان بۆ سەییدو سالاری شەھیدان حسەینی کوڕی عەلی(ع) و لە شینی سەروەری شەھیدان و یارارانی ئەمەگداری فرمێسکی ماتەمینییان ھەڵوەراند.

تازیەدارانی حسەینی لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا  نوێژی نیوەڕۆی عاشورایان بە یادی سەروەروسالاری شەھیدان، حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) بەجێ ھێنا.

لە نیوەڕۆی عاشورا کاتێک کە «ئەبو تۆمامە» کاتی نوێژی نیوەڕۆی بە بەرنوێژیی ئیمامی حسەین(ع) وەبیر ھێنایەوە، ئیمام بەو کارەی گەشایەوەو دۆعای بۆ کردو فەرمووی: نوێژت وەبیر ھێنایەوە، خودا لە ڕیزی نوێژخوێنانت دابنێت.

342/