به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە توییتەکەی ڕۆژی سێ شەممەی باڵوێزخانەی ئێران لە تۆکیۆ ھاتووە: ئەم سەردانە بۆی ھەیە وەرزێکی تازە بێت بۆ ڕاوێژی نزیکی دوو قۆڵی لە بارەی پرسە گرینگە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان.
ئەم توییتە باس لەوەش دەکات کە: ھیوای ئەوە دەکرێت ئەم سەردانە بەستێن بۆ بیروڕا گۆڕینەوە سەبارەت بە بابەتگەلی جێی سەرنجی ھەردووک وڵات خۆش کات.
بەرلەمەش تەلەفزیۆنی ژاپۆن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند بوو «موتگی توشیمیتسۆ» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بە نیازە سەرەتاکانی مانگی داھاتووی زایینی بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای دەوڵەتی تازەی کۆماری ئیسلامی سەردانی تاران بکات.
342/