AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢٣ تەمووز ٢٠٢١

١٠:٥٩:٥٧ ب.ن
1162552

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ژەمی دووھەمی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆناشی وەرگرت

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی یەکەمی گەلاوێژ ژەمی دووھەمی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنای وەرگرت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  بە گێڕانەوە لە نووسینگەی پاراستن و بڵاو کردنەوەی بەرھەمەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی  بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی یەکەمی گەلاوێژ ژەمی دووھەمی پێکوتەی ئێرانیی ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرگرت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی پێکوتە ئێرانییەکەی کۆرۆنا لە لێدوانێکی گرینگ دا ئاماژەی کردە گرفت و کوێرەوەرییەکانی پارێزگای خوزستانی باشووری ئێران و لە سەر پێویستیی ڕاگەییشتنی خێرای بەرپرسانی وڵات بە ڕەوشت و بارودۆخی جەماوەری ئەم پارێزگایە پێی داگرت.

342/