بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار وچاوپێکەوتنی هەزاران کەس لە پەرستارانی سەرانسەری ئێران ، شەپولی نەفرەت لە ئەمریکا لە ناوچە بەتایبەت لە عێراق لە کاردانەوەی سروشتی خەڵک سەبارەت بە تاوانەکانی ئەمریکا زانی وفەرمووی: پەلاماری ئەمریکا بۆسەر حەشدی شەعبی لە راستی دا توڵە سەندەوە لە داعش بوو چونکە ئەو هێزەی کە داعشی تووشی شکست کرد ولە ناوی برد، بەسیجی جەماوەری عێراق بوو.
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی هەروەها بە ئاماژەدان بە بیروڕادەربڕینەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە تاوانبار زانینی ئێران وەکوو هۆکاری سەرەکی رووداوەکانی ڕۆژی سیشەممەی عێراق و هەڕەشەکردن لە نەتەوەی ئێران ، پیداگرت: ئەمریکا غەڵەتی کردووە چونکە ئەم مەسەلە هیچ پێوەندیەکی بە ئێرانەوە نیە .
ڕێبەری با ڵای شۆڕشی ئیسلامی فەرمووی: هەموو بزانن کۆماری ئیسلامی ئێران لە دووی شەڕ نیە بەڵام لەگەڵ هەرکەسێک کە هەڕەشە لە بەرژەوەندی ،ئاشتەوایی ، سەربەرزی ، گەورەیی وپێشکەوتنی نەتەوەی ئێران بکات، بە بێ تێبێنی بەرەنگاری دەبێتەوە وزەبری قورسی لیی دەدات.
حەزرەتی ئایەتۆڵلا خامنەیی هەروەها بە ئاماژەدان بە تاوانەکانی ئەمریکا بەتایبەت دەزگەی دوژمنکارانەی " بلک واتر" لە عێراق ولە ئەفغانستان و قەڵاچووی هەزاران زانای عێراقی وهەروەها خەڵکی ئاسایی وتی: سەفەری کاربەدەستانی ئەمریکایی بۆ برێک لە وڵاتانی ناوچە بەبێ ئیزنی ئەم وڵاتانە وبە ئامادەبوون لەم بنکە وپیگانەی خۆیان، نموونەیەکی تر لە ئاکار وڕەفتاری سوکایەتی پێکەرانەی ئەمریکا لە دژی وڵاتان ونەتەوەکانی ناوچەیە.
ڕیبەری باڵایزنی شۆڕشی ئیسلامی ، نەتەوەی ئێرانی بە نەتەوەیەکی دلیر ، بە بەسیرەت وئامادە بەکار لە هەموو بوارەکان زانی وفەرمووی" : سەرکەوتن هیی نەتەوەی ئێرانە وداهاتووی وڵات زۆر باشتر لە ئەمڕۆ دەبێت.
bugünkünden kat kat iyi olacak." diye konuştu.

























.........
340