بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەرهم ساڵح سەرۆکی عێراق و ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا رۆژی دوشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا ، عێراقی سەربەخۆ و بە سەقامیان بە بەردی بناغەی ئاسایش و تەبایی ناوچەیی زانی .
بەرهەم ساڵح و مەسجدی وتیشیان : عێراق دەتوانێ گۆڕەپانێک بێ بۆ بەرژەوەندیی هاوبەشی نێودەوڵەتی و ناوچەیی لە پێناو بەهێز کردنی ئاشتی و ئاسودەیی گەلانی ناوچەکە .
سەرۆکی عێراق و باڵوێزی ئێران لە بەغدا هەروەها لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی پێوەندیی دوو قۆڵی و پەرەپێدانی جەختیان کردەوە .
..........
340