٢٥ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:١١
پیرۆزبایی لە دایکبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح(ع)

سبەینێ چوارشەممە٢٥ـی دسەمبەری ٢٠١٩ـی زایینی،ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پیرۆزی حەزرەتیعیسا مەسیح(ع)ـە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) کەلە قورئانی پیرۆز لەو وەکوو ڕووحۆڵڵا ناوبراوە،کوری حەزەرەتی مریەم(س)ـە.

حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) بە گوێرەی تۆرات کتێبی ئاسمانی جووەکان، مزگێنی داوە کە دوای من ڕەسوولیک دێت کەناوی ئەحمەد(حەزرەتی موحەممەد(ص) پێغەمبەری نازداری ئیسلام)ـە.

مەسیحییەکان لە رۆژی  لە دایکبوونی پیرۆزی حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) پێغەمبەری گەورەی ئیلاهی ڕێو ڕەسمی تایبەت بەڕێوە دەبەن کە ڕازاندنەوەی داری کاجی سەوز لە ماڵەکان دا ئاشناترینی ئەم داب ونەریتانەیە بۆ هەمووان.

ساڵی نوێ لەهەموو وڵاتانێک کە رۆژژمێری زایینی بەفەرمی دەناسن،لە یەکەمی مانگی ژەنیڤەری دەستپێدەکرێت.

ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدایکبوونیی پڕ لە بەختەوەری حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) لەهەموو پەیرەوان و ئەویندارانی ئەو حەزرەتە پیرۆز دەکات.

..........
340