بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - " سەیید عەباس موسەوی: ڕۆژی دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ، بە ئاماژەدان بە رۆژی " جیهانی بە دوور لە توندوتیژی وتوندڕەوی خوازی" وتی: سەعودیەکان دەبێ لە ئاکار وڕەفتاری دووفاقانە دەس هەڵگرن و دەستی دوستایەتی کە ئێران بەرەو ئەو وڵاتە و وڵاتانی تری ناوچە درێژی کردووە، بگوشن .
ناوبراو بە ئاماژەدان بە گەڵاڵەی " ئاشتی هۆرمۆز " ی ئێران پیداگرت: سەعودیەکان بزانن بە بانگهێشتی بیانیەکان وهەمار کردنی چەک ، ئاسایشت لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بە دی نایەت.
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هەروەها لە مەڕ بانگەشەی بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی لە بارەی دورگە سێیانەکانی ئێرانی " تۆنی گەورە، تونبی بچوک وبوموسا" ڕایگەیاند : ئەم وڵاتانە دەبێ لە ئیدعا وبانگەشەی پروپوچی خۆیان دەس هەڵگرن چونکە ئەم بانگەشانە ، ڕاستیەکان ناگوڕن .
موسەوی لە بارەی کەم کرانی وادە وبەڵێنە بەرجامیەکانی ئێران ودرێژەی ئەم رەوتە لە ئەگەری بێ بەڵێنی ئوروپیەکان یش وتی: وڵاتانی ئوروپایی دەبێ لە دەرفەتی بە جێ ماو ، باشتر وجیدی تر بیر لە وادە وبەڵێنەکانیان بکەنوە.
وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران هەروەها لەمەڕ بیروڕادەربڕینەکانی " ستیون منوچین " وەزیری خەزینە داری ئەمریکا لەمەڕ ئەمەکە بایکۆی جێگری شەڕە پیداگرت: منوچین سیاسەت وقسە هەڵەکانی دەوڵەتی ئەمریکای دوپات کردووەتەوە چونکە بایکۆت نە تەنیا جێگری شەڕ نیە بەلکۆ تیرۆریسمی ئابووری وشەڕی ئابووریە.
موسەوی لە بارەی سەفەری " حەسەن ڕۆحانی " سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ توکیو ومەبەست وئامانجەکانی ئەم سەفەریش ڕایگەیاند : ئێڕان وژاپۆن ڕوانگە گەلێکیان لە مەڕ گرینگترین گوڕانکاریەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی هەیە کە لەم سەفەرە کاربەدەستانی دوو وڵات لە مەڕ پرس ومەسەلەکانی ڕۆژئاوا وڕۆژهەڵاتی ئاسیا وبەرجام وتووێژ دەکەن.
...........
340