بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس، عەلی عیسا ڕایگەیاند کە لە کاتی دەست پێ بوونی شاڵاوەکەی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا هەتا ئێستا سێ هەزارو 56 کەس لە شارومەندانی کوردی سووری وەک ئاوارە لە ئوردوگا تایبەتییەکاندا نیشتەجێ کراون.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی ڕاگەییشتن بە قەیران لە هەرێمی کوردستان وتیشی: ئەم ژمارە لە ئاوارەکان لە چەند قۆناغ دا گەییشتونەتە هەرێم و بە تایبەت لە شەوی ڕابردوودا 725 ئاوارەی کوردی سووریا لە ڕێگای سنوورە هاوبەشەکانی نێوان هەرێم و کوردستانی سووریا هاتوون بە دیوداو پێش بینییش دەکرێت کە ژمارەیەکی زیاتریشیان پەنا بۆ هەرێمی کوردستان بهێنن.
پێشتر کاربەدەستانی هەرێم وێڕای پێش بینی کردنی هاتنی 200 هەزار ئاوارە لە کوردستانی سووریاوە، ڕایانگەیاند: تەگبیری پێویستیان بۆ وەرگرتن و نیشتەجێ کردنی ئەو ئاوارانە کردووە.
زۆربەی ئەم ئاوارانە لە دوو ئوردووگای بەردەڕەش و دوومیز نیشتەجێ کراون و ڕاژەکاریی پێویست لەوانە ئاوی خواردنەوەو کارەبایان بۆ دابین کراوە.
دامەزراوەکانی کوردستانی سووریا ڕایانگەیاندووە کە شاڵاوی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا هەتا ئێستا بووەتە هۆی ئاوارە بوونی زیاتر لە 350 هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەم ناوچەگەلە.
.........
340