٢٨ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:٥٨
دەریاڤان سەییاری: ئەرتەش خەریکی دروست کردنی سێ پاپۆڕی نوێیە

یاریدەری ڕێکخەری فەرماندەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەواڵی چێکرانی سێ پاپۆڕشکێنی نوێ لەلایەن هێزی دەریایی ئەرتەش و وەزارەتی بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دەریاڤان "حەبیبوڵڵا سەییاری" یاریدەری ڕێکخەری فەرماندەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی هەینی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنادا، ئاماژەی کردە بوونی هێڵی بەرهەم هێنانی پاپۆڕە جەنگییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و وتی: ئێستا کاری بەرهەم هێنانی سێ پاپۆڕشکێنی نوێ بەناوەکانی "دێنا"، "شیراز" و"تەفتان" لەهێزی دەریایی ئەرتەش و پیشەسازییە دەریاییەکانی وەزارەتی بەرگری خەریکە ئەنجام دەگرێ.

دەریاڤان سەییاری بەئاماژە بە دەسکەوتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ سازکردنی چەکەمەنی، وتی: هێڵی بەرهەم هێنانی چەکەمەنی پێشکەوتەی سەربازیی وەک مووشەک، فڕۆکەی شەڕکەر، پاپۆڕ، ژێردەریایی و تانک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەگەڕ خراوە.

یاریدەری ڕێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی کردە پێشکەوتەکانی وڵات لەبواری چێکردنی ژێردەریایی و وتی: ئەمڕۆ جگە لە ژێردەریایی کلاسی سوکی غەدیر، ژێردەریاییەکانی کلاسی نیوەقورس و تەواو خۆماڵیی فاتحیش لە هێڵی بەرهەم هێنانی فرەدایە.

دەریاڤان سەییاری لەبارەی دەوری ئەرتەش لە دیپلۆماسیی بەرەڤانیی ئێراندا وتی: لەمەڕ پرسی دیپلۆماسی، دانوستان و بابەتگەلێک لەپەیوەندی لەگەڵ چارەسەریی ناکۆکی لەگەڵ سیاسەتوانان پێوشوێن دەگیردرێ، بەڵام سیاسەتوانێک کاتێک کە پاڵپشتێکی بەهێزی هەبێ، دەتوانێ بەهێزەوە، لەپشت مێزی دانوستان ئامادە بێ.

.......
340