بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محەممەد خورشید، به‌رپرسی لقی سێی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی کوردستان ٢٤ دا رایگەیاند، گفتوگۆی باش لەنێوان حکومەتی هەرێمی کورستان و بەغدا هەیە، بۆیە پێشبینیی دەکەین تاوەکو کاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پارتی بگەڕێتەوە کەرکووک.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوتیشی، ئه‌گه‌ر پارتی نه‌گه‌ڕێته‌وه کەرکووکیش، ئه‌وا لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی پشتیوانی لە لیستی هاوبەشی لایەنە کوردستانییەکان دەکەین.
سەبارەت بە لیستی هاوبەشی لایەنەکان، به‌رپرسی لقی سێی پارتی ئاشکرای کرد، لایەنەکان لەسەر ئه‌وه رێککه‌وتوون، به لیستێکی هاوبه‌ش به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووکدا بکه‌ن.
.......
340