١٧ ئەیلوول ٢٠١٩ - ١٠:٠٧
شاندێکی باڵای حکومه‌تی عیراق به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح ده‌گاته‌ هه‌ولێر

شاندێکی باڵای حکومه‌تی عیراق به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عیراق و ئه‌ندامێتی وه‌زیری دارایی و چه‌ند به‌رپرسێکی دیکه‌ی به‌غدا ده‌گه‌نه‌ هه‌ولێر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە میدیاکانی نزیک له‌ پارتی راگه‌یاندووه‌: مەبەستی ‏سەرەکی سه‌ردانی شاندەکە گفتوگۆ کردنە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە ‏هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەت نەوت و بودجە و ناوچە ‏کێشەلەسەرەکان.‏

 پێشتر بڕیاربوو ئەو شاندەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی ‏کوردستان بۆ ‏گفتوگۆکردن لەبارەی بودجەوە دروستیکردبوو سەردانی بەغدا بکات، بەڵام ‏سەردانەکە دواخراوە.

نوێنەره‌که‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ‏بەغدا باسی لەوەکرد، لەبەر ئەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ‏عیراق هەیە و دوای کۆبوونەوەکەش وەزیری دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و وەزیری پلاندان دەچێتە ئەمریکا، سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان ‏بۆ بەغدا دواخراوە.

‏پاش به‌شداریکردنی له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مه‌ دووه‌م سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری عیراق ده‌بێت بۆ هەولێر.

......
340