٥ ئاب ٢٠١٩ - ٠٦:٠٠
فڕۆکەیەکی شەڕکەر لە باشووری ئێران داکەوت

فەرمانداری شاری تەنگستانی سەر بە پارێزگای بووشهر وتی: فڕۆکەیەکی سەربازی لە ڕۆخەکانی ئەم شارە داکەوتووە.

(ABNA24.com) پەیوەندییە گشتییەکانی فەرمانداریی تەنگستان بە گێڕانەوە لە عەبدولحەسەن رەفیعی پوور، فەرمانداری ئەم شارەوە ڕایگەیاند: کاتژمێر ۱۲ و ۳۰ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی سەربازی لە ڕۆخەکانی ئەو شارە بەربووەتەوە.

 هۆکاری داکەوتنی ئەم فڕۆکە کێشەی تەکنیکی ڕاگەیێندراوە.

 ڕاشگەیێندراوە کە فڕۆکەوانەکە و یاریدەرەوەی ئەم فڕۆکە بریندار نەبوونە و تەندروستن.



/129