(ABNA24.com) لە راگەیێندراوی بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەفی سوپادا هاتووە: گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە چەوسێنەریی جیهانی کە لە سنوورە ڕۆژاواییەکانەوە هاتبووە ناو وڵات و دەیەویست کاری تێکدەرانە بکات، کەوتە ناو بۆسەی هێزەکانی بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەف و لە ناوچەی گشتی جوانڕۆ لەناو بران.
لەم ئۆپراسیۆنەدا ڕێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و ئامێری پەیوەندی گرتن لەم تیرۆریستانە دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.
لە ڕاگەیێندراوەکەی سوپادا هاتووە کە هێزیکی سەر بە بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەفی سوپا بە ناوی "محەمەد خان سلێمانی نەسەب" لەم ئۆپراسیۆنەدا شەهید بووە.
/129
١٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:١٤
News ID: 960298
پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەفی هێزی زەوینی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە گرووپێکی تیرۆریستیان لە ناوچەی گشتی جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان لەناو بردووە.