٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:١٦
سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەیشتە کوریای باشوور

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەفەرێکی دوو ڕۆژەدا گەیشتە کوریای باشوور.

(ABNA24.com) سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەفەرێکی دوو ڕۆژەدا گەیشتە کوریای باشوور.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، لەو سەفەرەدا "مون جائە ئین" سەرۆک کۆماری کۆریای باشور و دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی ڕێگاکانی دەس پێ کردنەوەی دانوستانی دوو قۆڵیی واشنگتۆن و پیونگ یانگ، وتووێژ دەکەن.

یەک لە بەرنامەکانی ترامپ لە سەفەر بۆ کۆریای باشور سەردانی "ناوچەی ناسەربازیی دوو کۆریا" هەڵکەوتوو لە سنوری نێوان کۆریای باکور و کۆریای باشور ڕاگەیێندراوە.

ئەو سەفەرە، دووهەم سەفەری ترامپ بۆ کۆریای باشورە. ناوبراو یەکەمجار لە نۆڤمبەری ساڵی٢٠١٧ سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە ژاپۆن بەبڵاوکردنەوەی پەیامێکی توئیتەری هیوای خواست؛ لەسنوری نێوان دوو کۆریا، تەنانەت ئەگەر بۆ تەنیا دوو خولەکیش بێ چاوی بکەوێ بە کیم جونگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکور.

لەکاتی شکست هێنانی دووهەم خولی وتووێژەکانی سەرانی ئەمریکاو کۆریای باکور لە "هانۆی" پایتەختی ڤێتنام لەمانگی فێڤریەی٢٠١٩، دانوستانەکانی نێوان دوو وڵات گەیشتووەتە بنبەست.

زێدەخوازیەکانی دۆنالد ترامپ هۆکاری سەرەکیی شکست هاتنی دانوستانەکانی هانۆی بوو.


/129