٢٥ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:١٢
ناڕەزایەتی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عەرەب بە ئامادەبوونی میدیا زایۆنییەکان لە کۆبوونەوەی مەنامە

یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب، ئامادەبوونی میدیاکانی رژیمی زایۆنی لە کۆبوونەوەی دژە فەلەستینیی مەنامەی شەرمەزارکرد.

(ABNA24.com)یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب، ئامادەبوونی میدیاکانی رژیمی زایۆنی لە کۆبوونەوەی دژە فەلەستینیی مەنامەی شەرمەزارکرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ؛ یەکێتی سەرتاسەریی رۆژنامەنوسانی عەرەب بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بانگهێشتکرانی میدیاکانی رژیمی ئیسرائیل بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەی مەنامەی ئیدانە کرد.

سەندیکای سەرتاسەریی رۆژنامەنووسانی عەرەب بە خۆڕاگریی لەتەنیشت گەلی فەلەستین و پاڵپشتی بەتەواوەتی لەوان بۆ ڕاوەستان لەهەمبەر پیلانی ئەمریکی-زایۆنیی"سەودای سەدە" و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە ئابوریەکەی لە مەنامە جەختی کرد.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی عەرەب وتی: ئامادەبوونی میدیا ئیسرائیلیەکان لە دانیشتنی بەحرەین دژبەپرەنسیپەکانی ئەو یەکێتییەیە کەشێوازە جۆربەجۆرەکانی ئاسایی کرانەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرئیل بە تاوان دەزانێ.

ئەو یەکێتییە لەدرێژەدا داوای لە میدیا عەرەبییەکان کرد، میدیا ئیسرائیلیەکان کە لەهەوڵی دزەکردنەنێو میدیا عەرەبیەکان و پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستینن، بایکۆت بکەن.

کۆنفرانسی ئابوریی مەنامە لەسەر داوای ئەمریکا رۆژانی سێ شەممەو چوارشەممە، سبەی و دووسبەی، بۆ تاووتوێی ڕەهەندە ئابوریەکانی گەڵاڵەی دژە فەلەستینیی سەودای سەدە بەڕێوە دەچێ.

بەپێی چەند ڕاپۆرێک بەحرەین یەکەمجار ئیزنی داوە شەش میدیای رژیمی زایۆنی بۆ ڕووماڵ کردنی هەواڵەکانی ئەو کۆبوونەوە، لەمەنامە ئامادەبن.



/129