(ABNA24.com) سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران گوتی : سنووری ئاسمانیی ئێران بۆ هەموو گەشتە ئاسمانیەکان ئەمنە و گەشتەکانیش بە شێوەی ئاسایی ئەنجام دەبن .
عەلی عابد زادە رۆژی هەینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ئیرنا ، وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەموو گەشتە ئاسمانیەکان بە نێو ئاسمانی ئێراندا ئەنجام دەبن وتیشی : هەموو کۆمپیانیا بیاینەکان درێژە ئەدەن بە گەشتەکانی خۆیان بەسەر ئێراندا .
عابدزادە وتیشی : هیچ کۆمپانیەکی بیانی تا ئەم کاتە لە بارەی گۆڕانی ئاراستەی خۆیان و رێگری لە گەشتە ئاسمانیەکانی ئێران ئاگاداریەکی نەداوە بە رێکخراوی فڕۆکەوانیی کۆماری ئسیلامی ئێران .
رێکخراوی نێودوڵەتیی ئاسمانگەڕیی ( ئیکائۆ ) ماوەیەک لەمەوبەر ئاسمانی ئێرانی بە ئەمنترین ئاسمان لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا ناوبرد .
/129
سەرۆکی ێکخراوی فڕۆکەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران : سنووری ئاسمانیی ئێران بۆ گەشتەکان ئەمن و بێ مەترسیە
٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٥٤
News ID: 954274
سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران گوتی : سنووری ئاسمانیی ئێران بۆ هەموو گەشتە ئاسمانیەکان ئەمنە و گەشتەکانیش بە شێوەی ئاسایی ئەنجام دەبن .