(ABNA24.com)باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە عێراق بە پێشکەشکردنی کارنامەی خۆی بە سەرۆکی عێراق ، کاری خۆی بە فەرمی دەسپێکرد .
ماتیۆ توویلەر باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە عێراق کە چەند مانگ لەمەوبەر جێگەی داگڵاس سیلیمان باڵوێزی وەلانراوی ئەم وڵاتە لە بەغدای گرتبووەوە ، رۆژی یەکشەممە لە دوو دیداری جیاجیادا بە پێشکەشکردنی کارنامەی خۆیان بە بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق و موحەمەد حەکیم وەزیری دەرەوە ، بە فەرمی کاری خۆی لەم وڵاتەدا دەسپێکرد .
توویلەر پێشتر باڵێوزی ئەمریکا لە یەمەن بووە و چاوەڕوانی دەکرێ بە دەسبەکار بوونی ئەو شەپۆلی نوێی دەسوەردانی ئەمریکا لە کاروباری نێوخۆی عێراق دەسپێبێ .
نابراو بە هەڵوێستی توند و تیژ لە دژی بەرەی خۆڕاگریی لە ناوچەکەدا بە تایبەت لە دژی ئەنساروڵڵای یەمەن ناسراوە .
/129