٣٠ ئایار ٢٠١٩ - ٠٨:٥٨
سەرلەشکر باقری: ئارمانجی فەلەستین وقودس لەناوناچێ

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی ڕۆژی جیهانیی قودس پێی داگرت: ئارمانجی فەلەستین و قودس لەناوچوونی بۆنییەو دەم و دەزگەی داگیرکەرانی زایۆنی هەڵدەچنرێ.

(ABNA24.com)سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی ڕۆژی جیهانیی قودس پێی داگرت: ئارمانجی فەلەستین و قودس لەناوچوونی بۆنییەو دەم و دەزگەی داگیرکەرانی زایۆنی هەڵدەچنرێ.

بەپێی راپۆری رۆژی چوارشەممەی سپانیوز، سەرلەشکر محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەو پەیامەدا وتی: بێگومان رۆژی جیهانیی قودسی ئەمساڵ دەکرێ بە ڕاپەڕینی مەزن و پڕجۆش و خرۆشی ئۆممەتی ئیسلامی لە پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ئارمانجی قودسی پیرۆز و پاڵپشتی و هاوڕەوتی لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و ئیدانەکرانی رژیمی داگیرکەرو لایەنگرە ناوچەیی و واوەناوچەییەکانی.

سەرلەشکر باقری وتی: رۆژی جیهانیی قودسی ئەمساڵ وەهمی حاکمانی ئەمریکی لە سەپاندنی مامەڵەی بێ ئاکامی سەدەو لەناوبردنی فەلەستین، هاوشێوەی خەونی "خۆرهەڵاتی ناڤینی مەزن" و "ئیسرائیل لە نیل هەتا فوڕات" بەتاڵ دەکا.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەوڵی شۆڕشگێرانە، ستراتژیک، ژیرانەو داهاتووبینانەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لەمەڕ ناودێرکرانی دواهەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەک "رۆژی جیهانیی قودس" لەچل ساڵەیی خۆیدا بە، بەجیهانیکرانی داکۆکی لە فەلەستین، چین وتوێژەکانی کۆمەڵگاو نەتەوە هەقخوازەکانی لەگەڵ خۆیدا هاوڕەوت کردووەو زیاتر لەهەر کات وزەمانێکی دیکە سیستەمی زاڵێتی خواز و زایۆنیزم بەتایبەت رژیمی چەپەڵی زاڵ بەسەر ئەمریکاو دەس و پێوەندییە ناوچەییەکانی، نیگەران کردووە.

لەوبەیاننامەدا پێداگیراوە لەسەر ئەوەی کە دیالۆگی موقاوەمە، تەنیا ڕێگاچارەی پرسی فەلەستین، لەدەرکردنی داگیرکەران و هەڵچنینی دەم ودەزگەی زایۆنییەکان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان وگەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژارنی ئازاد و هاتنەدی ئیرادەی ئەوان لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان دەزانێ و هەرچەشنە کردەو گەڵاڵەیەک کە دوور بێ لەو پرسە، بەشکست هێناو و کایەکردن لە زەویی داگیرکەرانی قودس ولایەنگرانی دەزانێ.



/129