(ABNA24.com) هێزێكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند کە لە سنووری پارێزگای كەركووك، دوو مۆڵگەی چەکدارانی تیرۆریستی داعشیان تێكشکاوە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق لە هەڵمەتێكی پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراقدا بە پاڵپشتیی فڕۆكەی جەنگی لە گوندی (وادی خەناجر)ی سەر بە شارەدێی رەشاد لە سنووری پارێزگای كەركووك، دوو مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش تێکشکێندراوە.
راگەیەندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لەنێو مۆڵگەكانی داعشدا، جلوبەرگ و خواردەمەنیی تێدا بووە و پاشان هەردوو مۆڵگەكە تێكدران و سووتێندراون.
/129
٢٠ ئایار ٢٠١٩ - ٠٧:٠٣
News ID: 942750
هێزێكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند کە لە سنووری پارێزگای كەركووك، دوو مۆڵگەی چەکدارانی تیرۆریستی داعشیان تێكشکاوە.