(ABNA24.com) ئەرتەشی تورکیا لە درێژەی ناردنی هێز و کەلوپەلی سەربازیی بۆ سەر سنوورەکانی تورکیا ، کاروانێکی گەورەی لە کۆماندۆکانی ئەرتەش کە لە سەربازگە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەوە کۆی کردونەوە ، ناردووەتە پارێزگەی سنوریی خوتای .
بە پێی راپۆرتی هەواڵەریی هابەر حەوت ، ئەم کاروانە سەربازیە لە گەڵ ئۆتۆبێلی زرێیی ئەرتەشی تورکیا لە ژێر رێوشوێنی توندی ئاشایشیی گەیشتووەتە ناوچەی سنووریی کریکخان لە پارێزگەی خوتای و لە ناوچە سنووریەکاندا جێگیر بووە .
ئەم کاروانە سەربازیە لە کۆماندۆکانی ئەرتەشی تورکیا بە شەو بە مەبەستی بەهێز کردنی یەکینە سنووریەکانی تورکیا لە سنوورەکانی سوریا نێردراونە خاڵی سفری سنووریی .
ئەرتەشی تورکیا لە 5 مانگ لەمەوبەرەوە دەستی داوە گەورەترین لەشکەرکێشیی مێژوویی خۆی بۆسەر سنوورەکانی باشووری تورکیا کە سەرەکیترین هۆکارەکەی ، هێرشی ئەگەریی تورکیا بۆسەر ناوچەی روژهەڵاتی فوراتە .
/129
١٣ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:٢٤
News ID: 941079
ئەرتەشی تورکیا لە درێژەی ناردنی هێز و کەلوپەلی سەربازیی بۆ سەر سنوورەکانی تورکیا ، کاروانێکی گەورەی لە کۆماندۆکانی ئەرتەش کە لە سەربازگە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەوە کۆی کردونەوە ، ناردووەتە پارێزگەی سنوریی خوتای .