پیاوه مه‌ترسیداره‌كه مێزه‌ر و كه‌وا ئیسلامییه‌كه‌ی فڕیداوه‌و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سەرچاوەیەكی ھەواڵگریی عێراقی، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش زیندووە و تا ئێستا لە سووریایە و به پانتۆڵ و جلوبه‌رگی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه له ناوچه سنووریه‌كانی نێوان عێراق و سووریا هاتووچۆ ده‌كات.
سەرچاوەیەكی ھەواڵگریی عێراقی بە میدیاكانی رووسیای گوتووه: "تا ئێستا ئەبوبەكر بەغدادی رێبه‌ری داعش زیندووە و لە سووریایە. نەخشەی جوڵانەوەكانیشی لەلای ھەوڵگری عێراقی و ئەمریكاییەكان ئاشكرایە، بەڵام بەردەوام لە جوڵەدایە و شوێنه‌كه‌ی ده‌گۆڕێ".
ئەم زانیارییانه لە كاتێكدایە هێرشی سه‌ر دوا مۆڵگه‌ی داعش له سووریا چڕبووه‌ته‌وه‌و چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ته‌نها چه‌ند كیلۆمه‌ترێكیان به ده‌سته‌وه ماوه. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا چه‌ند هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر خودی رێبه‌ره‌كه‌ی داعش بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ھێشتا هیچ زانیارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی چاره‌نووسی به‌غدادی رانه‌گه‌یێنراوه.