سهرۆكى ویلایهته یهكگرتوهكانى ئهمریكا راپۆرتەكانی دەزگای ههواڵگرى وڵاتەكەی رەتكردەوە و بۆچونی سهرۆكى روسیای پێ گرنگترە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، راپۆرتەكانی دەزگای هەواڵگری وڵاتەكەی تایبەت بە موشەكە ئاسمانیەكانی كۆریای باكور رەتكردوەتەوە و بەكارمەندانی دەزگاكەی راگەیاندوە، ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆكی روسیا دڵنیایداوە كۆریای باكور لەو جۆرە چەكەی نیە.
بەلامەوە گرنگ نیە، من متمانەم بە سەرۆك پوتین هەیە
ئاندرو مكەیب، بەڕێوەبەری نوسینگەی لێكۆڵینەوە فیدراڵیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە تەلەفزیۆنی CBSی ئەمریكی وت، لەكاتێكدا كاربەدەستانی دەزگای ههواڵگرى ئەمریكا بە ترەمپ-یان رایانگەیاند، دڵنیایدانەكانی روسیا لەگەڵ راپۆرتەكانی دەزگاكەیاندا ناگونجێت، لە وەڵامدا ترەمپ، وتی "بەلامەوە گرنگ نیە، من متمانەم بە سەرۆك پوتین هەیە".
لە لێدوانەكەیدا، مكەیب سەرسوڕمانی خۆی بۆ هەڵوێستەكانی ترەمپ دەربڕی لە گرنگینەدانی بە زانینی ئەو كێشە راستەقینانەی رۆژانە روبەڕوی ئهمهریكا دەبنەوە.
هێزێكی نهێنی سەربازی لە كۆریای باكور هەیە
له ژمارەیەك راپۆرتی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیجی و نێودەوڵەتی واشنتن بڵاوكراوهتهوه، هێزێكی نهێنی سەربازی لە كۆریای باكور هەیە كەخاوەنی موشەكی ئاسمانی ناوەند مەودای "نودونگ-1"ی بالیستیە و پەرە بەو چەكە ئاسمانیە دەدەن.
بەپێی راپۆرتەكە، ئەو هێزە سەربازییە رۆڵێكی سەرەكیان هەیە، لە پەرەپێدانی ئەو موشەكانە كە لەتوانایاندایە بگەنە كۆریای باشور و یابان و تەنانەت ناوچەی گوام-ی ئەمریكا لە رۆژئاوای دەریای هێمن.