به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نه‌هره‌ین، سه‌رچاوه عێراقییه‌کان ئاماژه‌یان کرد که له‌م کۆبوونه‌وه ۲۲۲ نوێنه‌ری عێراقی به‌شداریان هه‌بووه.
له یه‌که‌م هه‌نگاودا عادڵ عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاند که پۆستی جێگره‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی پووچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه.
له درێژه‌دا عادڵ عه‌بدولمه‌هدی ناوی وه‌زیره‌کانی به پارلمانی عێراق ڕاگه‌یاند و ئه‌م ۱۴ که‌سه له لایه‌ن پارلمانه‌وه ده‌نگیان پێدرا و بوونه وه‌زیری حکومه‌تی نوێی عێراق:
۱- فوئاد حسه‌ین- وەزیری دارایی
۲- وەزیری نەوت- سامر غەزبان
۳- وەزیری کشتوکاڵ- ساڵح ئەلحەسەنی
۴- وەزیری گەیاندن- د.نەعیم رووبەیعی
۵- وەزیری دەرەوە- محەممەد عەلی حەکیم
۶- وەزیری ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردن- بەنگین رێکانی
۷-وەزیری کارەبا- لوئەی خەتیب
۸-وەزیری لاوان و وەرزش - ئەحمەد عوبەیدی
۹-وەزیری تەندروستی- عەلا عەلوان
۱۰-وەزیری پیشەسازی- ساڵح جبووری
۱۱-وەزیری گواستنەوە- عەبدوڵڵا ئەلمالیکی
۱۲-وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان- جەمال ئەلعادلی
۱۳-وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی- باسم رووبەیعی
۱۴-وەزیری بازرگانی- محەممەد هاشم جاسم
له میانه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه عه‌بادی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه که تێیدا جه‌ختی کردبوو له ئێستادا ده‌ست هه‌ڵگرتن له ناکۆکییه‌کان له به‌رژوه‌ندی هه‌موو عێراقه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ر سووڕمان بوو، له نیوه‌ی کۆبوونه‌وه‌که عادڵ عه‌بدولمه‌هدی له به‌ربژار کردنی فاڵح فه‌یاز بۆ وه‌زیری ناوخۆی عێراق په‌شیمان بوویه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ۱۴ وه‌زیری عادڵ عه‌بدولمه‌هدی ده‌نگیان پێدرا، سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق و کابینه‌که‌ی سوێندی یاسایان خوارد.
له کۆتایدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق ڕایگه‌یاند که کۆبوونه‌وه‌که ته‌واو بووه و ڕۆژی ۶ نۆڤامبه‌ر (۱۵‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر) کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی پارلمانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.
..............
300
٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٨ - ١٨:٠٢
News ID: 914267
مێدیاکانی عێراق ڕایانگه‌یاند که دوێنێ شه‌و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌نگ دان به وه‌زیره‌کانی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی له پارلمانی عێراق به‌ڕێوه چووه.