بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تەلەفزیۆنی ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکێل سەرۆکی ئەڵمانیا ئەمڕۆ بە ئامادە بوون لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە ڕەخنە لە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی لە گەڵ ئێران ئاشکرای کرد: بە تەواوی ئەستەمی و دژوارییەکانەوە ئێمە لە رێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران دەمێنیەوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: باش نییە کە لە ئاوەها دۆخێکدا ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران هەڵبوەشێتەوە. ئێران و ئەورووپا ئەبێ پێبەندی بەڵێنەکانی خۆیان بن.
شیاوی باسە ڕێبەرانی یەکێتی ئەورووپا بڕیارە ئەمشەو لە سوفیە سەبارەت بە پاراستنی بەرجام گفتوگۆ و دانوستان بکەن.
.....................
300
١٦ ئایار ٢٠١٨ - ١٨:١٤
News ID: 893702
سەرۆکی ئەڵمانیا لە لێدوانەکەی ئەمڕۆ خۆی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتی: ئێمە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران دەمێنینەوە.