بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا:وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی مووچەی راگەیاند، بەپێی خشتەکە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی یەکی 9 وەزارەت و سەرۆکایەتی و توێژ بەپێی سیستەمی نوێی پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ خشتەکە روونکردنەوەی داوە کە دوای گەیشتنی بڕە پارەی بەغدا، مووچەی مانگی یەکی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكانی دیکە دابەشدەكرێت. بڕیارە حکومەتی عێراق مانگانە 317 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
- یەكشەممە 15-4-2018:
1_ مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دابەشدەكرێت.
2_ مووچەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دابەشدەكرێت.
دووشەممە 16-4-2018:
1_ مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەشدەكرێت.
2_ مووچەی سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان دابەشدەكرێت.
3_ موووچەی پەرلەمان دابەشدەكرێت.
4_ مووچەی ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەكرێت.
سێشەممە 17-4-2018:
1_ مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەشدەكرێت.
2_ مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەكرێت.
پێنجشەممە 19-4-2018:
1- مووچەی دەزگای ئاسایش دابەشدەكرێت.